کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بە ئامانج گرتنی چەندین دامەزراوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

بە ئامانج گرتنی چەندین دامەزراوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

 

شەوی پێنجشەممە ٦ی خاکەلێوە، چەندین ئامانجی نوێ و هەروەها دامەزراوەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لەنگەرگەکان لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشووری تاران چالاک و چەندین پێگەی سەربازی و پیشەسای بە توندی بوونەتە ئامانج. هەروەها هاووڵاتیان لە ئیسفەهان و بەندەرعەباس دەنگی چەندین تەقینەوەیان بیستووە و ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هێرشەکان لە زەنجان تۆمار کراوە. لە هەواڵێکی دیکەدا، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە هێرشێک بۆ سەر بەندەری ئەنزەلی، دەیان ئامانج لەوانە دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە کەشتییە سەربازییەکان، ناوەندی فەرماندەیی و حەوزێکی چاکسازی کەشتی بە چەندین موشەک پێکراون. هەروەها فڕۆکەخانەی لامەرد و ناوچەکانی دەوروبەری مەشھەد لەوانە نزیک فڕۆکەخانەی هاشمی‌نەژاد، لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا بە ئامانج گیراون و زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە.