بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی شەپۆلی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەک لە بنکە و شوێنە هەستیارە سەربازی و ئەمنییەکان لە چەند شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرانە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، لە شاری مریوان چەند ناوەندێکی پەیوەندیدار بە سپای پاسداران و دەزگاکانی ئیتلاعات بەر هێرش کەوتوون و لەرزەی تەقینەوەکان لە بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری هەست پێکراوە. هاوکات لە پاوە و شنۆ هەندێک لە پایگاکانی سپا زیانیان پێ گەیشتووە و دوکەڵ لە ئاسمانی ئەم شارانە بڵاو بووەتەوە. هەروەها لە شاری ورمێ، بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ناوەندێکی پەیوەندیدار بە ئیتیلاعاتی سپا و چەند شوێنێکی دیکەی ئەمنیی کراونەتە ئامانج. هێزەکانی ڕژیم پاش ئەم ڕووداوانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوچەکاندا بڵاوبوونەتەوە و ڕێگاکان داخراون.
