لە ئێرانوەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکی تازەدا ڕایگەیاندووە کە لە دەستپێکی هێرشەکانەوە، هەزاران ئامانجی سەربازیی لە ناوخۆی ئێران هێرشیان کراوەتە سەر و زیانێکی گەورە بە هێزەکانی ڕژیم گەیشتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە ٨ هەزار ئامانجی سەربازیی لەوانە ناوەندە مووشەکییەکان و دڕۆنە تهاجومییەکان کەوتوونەتە بەر هێرش و نزیکەی ١٣٠ کەشتیی سەربازیی هێزە دەریاییەکانی ئێرانیش لەناوبراون. هەروەها فەرماندەی سێنتکام ئاماژەی بە بەکارهێنانی بۆمبی سەنگەر شکێن کردووە بۆ بەئامانجگرتنی ناوەندە ژێرزەوییەکان. بە وتەی بەرپرسان، ئەم هێرشانە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کەمکردنەوەی توانای سەربازیی ئێران هەبووە.
