کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بەیانیەی سیاسی كومیته‌ی ناوەندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ئێستای ئێران بەشی سێهەم و کۆتایی

 

  ١٣ڕێكخراوبوونی کرێکاران لە ئاستی کەڵاندا بەرەهەمی تێکەڵ بوونەوە و بە یەک گەیاندنی دوو پڕۆسهیه‌. یەکهم، درێژەی رەوتی روو لە پەرەسەندنی خەباتی کرێکاران کە لە قوناغێک لە گەشە کردنیدا، تەحەزوب یابی ببێتە نیاز و پێویستی بەرەو پێش چوونی خەباتی کرێکاران. و دووهەم: ئەحزاب و ڕێكخراوهکۆمۆنیستەکانیش توانیبێتیان لە پرۆسەی هەوڵدان بۆ وڵامدانەوە بە گرفتە کۆمەڵایەتییەکان و مەسایل و موشکلاتی بزوتنەوەی کرێکاری لەسەر فەزای سیاسی و فکری کۆمەڵگا کاریگەریەکی هەست پێکراوییان دانابێت و توانیبێتیان ڕوانگەی کۆمەڵگا و سەرنجی هەڵسوراوان و ڕێبەرانی کرێکاری بۆلای خۆیان ڕابکێشن.

  ١٤لەم باروودۆخەدا و بە لەبەرچاو گرتنی ڕەوتی ئاڵوگۆڕی سیاسی لە ئێران و لە حاڵێکدا کە ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی و سپای پاسداران وەکهێزێک کە دەستی باڵای لە پێکهاتەی دهسهڵاتدا هەیە، هەموو زەرفیەتەکانیان بۆ خستەن ژێر کۆنترۆڵی بزوتنەوەی موتاڵباتی کرێکاری و توێژی هەژاری کۆمەڵگا بەکار دێنن، لە باروودۆخێکدا کە هێزە جۆراوجۆرەکانی ئۆپۆزسیۆنی بورژوایی لە ههوڵدان کە ئەو ناڕهزایهتییانهلە ڕاستای ئەمانجی خۆیان بە لاڕێدا ببەن و شۆڕش ناکام بێڵنەوە، لەم باروودۆخەدا هاوکاری هێزەکانی مەوجود لە بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی ئێراندا بە ئامانجی بەهێز کردن و وڵامدانەوە بە نیازە کردەیی و ستراتێژیکەکانی ئەم بزوتنەوە موتاڵباتیە بووهتە پێویستیەکی سیاسی و عەمەلی. لەم ڕاستایەدا ڕێككهوتن لەسەر بەیانیەیەکی سیاسی کە بۆتە ستراتێژی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای شۆڕشی کرێکاریەوە گرینگێكی تایبهتی ههیه‌. گرتنی هەڵوێستی هاوبەش سەبارەت بە روداوە جۆراوجۆرەکان، ڕێككهوتن لەسەر ئەوەیکە شەبەکەی تێلوێزیۆنی هێزەکانی هاوکاری هاوبەش لە کاناڵێکی ماهوارەیی واحید دا بڵاو بکەنەوە، هەموو ئەم هەنگاوانە لە ڕاستای دابین بوونی مەلزوماتی وڵام دانەوە بەم پێویستیە سیاسییە بە ئەژمار دێت. بەڵام سەرئەنجام پێوانەی کۆمەڵایەتی بۆ هەڵسەنگاندن لە بەرەو پێش چوونی ئەم هاوکاریانە هەمان وڵامدانەوە بە نیازە کردەیی و ستراتێژیکییەکانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە. تەنیا لەم ئەگەرە دایە کە دەکرێ سەرنجی هەڵسوڕاوان و ڕێبەرانی بزوتنەوەی کرێکاری و باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەرەو ئەم حەرەکەتە ڕابکێشرێت و ڕوانگەی کۆمەڵگا بەرەو خۆی وەرسوڕێنێ. لەبەر رۆشنایی ئاڕاستە گرتنە سەرەکییەکانە کە هاوکاریە بە کردەییەکان ڕێكدهخرێن. لە دەرەوەی وڵات ڕیکخستنی کەمپەینی سیاسی و تەبلیغی بەرین بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی ڕای گشتی و سازمانە پێشکەتن خوازەکان لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێراندا خاوەنی گرنگییەکی زۆرە. تەشکیلاتی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنسیتی ئێران بە لەبەرچاو گرتنی بەریناییەکی تەشکیلاتی کە لێی بەهرەمەندە و بە لەبەرچاو گرتنی پێگە و موقعیەتێکی تایبەت کە بۆ دروست کردنی هاوئاهەنگی ئەم هێزانە لێی بەهرەمەندە دەتوانێ دەور و نەخشێکی یەکلا کەرەوەی لە ئەنجامی ئەم بابەتەدا هەبێت.

  ١٥کوردستان وەک کانونێکی خەباتی شۆڕشگێڕانە لە ڕێگای هاوڕێیەتی کردن لەگەڵ مانگرتنە سەرتاسەرییەکانی شۆفیر کامیۆنەکان و مۆعهلیمان، بە بەڕێوەبردنی ماڕشێکی شکۆدار بە نیشانەی ڕیز گرتن لە گیانبەخت کردوانی پارێزەری ژینگە، بە ناڕەزایەتیی لەدژی کوشتاری کۆڵبەران و ڕاگەیاندنی هاوپشتی لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزایەتیی کرێکاران لە ئاستی سەرتاسەریدا و بە بەرپا کردنی مانگرتنی گشتی لەدژی جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی، جارێکی تر نیشانیدا کە بزوتنەوەی سۆسیالیستی لە کوردستان کە بزوتنەوەیەکی ڕێکخراو و تەحەزوب یافتەیە، خاوەنی چ زەرفیەتێکە بۆ قوڵتر کردنەوە و پەرەسهندنی پێوەندی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکاری و باقی بزوتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتییەکان لە ئاستی سەرتاسەریدا. پەرەسەندن و تەحکیمی ئەم پێوەندیە خەباتکارانە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی هەڵسوراونی کۆمەڵە و یەکێک لە ڕەمزەکانی بەرەو پێشچوون و سەرکەوتنی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستانە. بە لەبەرچاو گرتنی ڕەوتی ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان لە ئێران و کوردستان و لە حاڵێکدا کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی لە هیچ جەنایەتێک بۆ شکست پێهێنانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان درێغ ناکات، لە باروودۆخێکدا کە هێزە جۆراوجۆرەکانی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوا ناسیۆناڵیست لە هەوڵدان بزوتنەوەی کوردستان لە ڕاستای ئامانجەکانیاندا بە لاڕیدا بەرن، کۆمەڵە وەک ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و بە لەبەرچاو گرتنی پێگەیەک کە لە ڕێبەریی کردنی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستاندا هەیەتی، پیویستە هەرچی خێراتر بۆ لابردنی ئەو کۆسپ و بەربەستانەی لەسەر ڕێی هێزەکانی بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیست لە کوردستان هەن بە ئامانجی بەهێز کردنی ستراتێژی سۆسیالیستی لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستاندا هەوڵ بدات.

١٦حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ڕاستای ئەنجامدانی ئەرک و ڕیسالەتێکی گرنگ کە لەم قۆناغەدا کەوتۆتە سەر شانی دەبێ بە هەموو زەرفییەتەکانییەوە لە خزمەت وڵامدانەوە بە نیازە عەمەلی و ستراتێژیەکانی ئەم بزوتنەوە موتاڵباتییەدا و هەرچی بەرین تر کردن و سەرتاسەری کردنەوەیدا بێت. لەم باروودۆخەدا و لە ڕاستای جیهەتگیریەکانی سەرەوەدا سەرجەم ئۆرگانە تەبلیغییەکان و ئیعتیبار و زەرفییەتەکانی تەشکیلاتی حیزب بکەوێتە خزمەت درێژە و بەهێز کردنی ئەم بزوتنەوەیەوە. لە هەمانحاڵدا لەم دەورەیەدا یەکێک لە ئەرکە بەردەوامەکانمان هەوڵدانە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کرێکارانی پێشڕەو و سۆسیالیست بەرەو ستراتێژی و سیاست و تاکتیکەکانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پەرەدان بە تەشکیلاتی حیزبی لە نێو کرێکاران و تێکۆشەرانی سیاسیدا.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-