کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەیانییەی کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە گیانلەدستدانی گوماناوی بەختیار مەسعوودی

بەیانییەی کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە گیانلەدستدانی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، خوازیاری ڕوونکردنەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانیبەختیار مەسعوودیبەندکراوی سیاسی پێشوو بوون.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوانی سیاسی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم، یان پاش ئازاد بوونیان بە هۆی ڕووداوێکی نادیار گیانیان لە دەست داوە. “بەختیار مەسعوودیلە ڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر و پاش ٦٧ ڕۆژ ئەشکەنجە و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی ئازاد کرا.