کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

بەیانییەی ژمارە یەکی کومیتەی بەرگری لە کرێکارانی مانگرتوو

2025

کومیتەی بەرگری لە کرێکارانی مانگرتوو بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک، لە موعەلیمان، خانەنشینکراوان، خوێندکاران، ژنانی یەکسانی خواز، لاوان و خەڵکی ئازادی خوازی ئێران و بە تایبەت کرێکارنی رەسمی نەوت خوازیاری، پشتیوانی لە مانگرتنی کرێکارانی گرێبەستی نەوت و گاز و پێترۆشیمی بوون.

لە بەشێک لە بەیاننامەکە دا کە رۆژی 12ی مانگی پووشپەڕ بڵاو بووەتوە هاتووە: ” ئاستی ژیانی زۆرینەی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە تایبەت چینی کرێکار بەردەوام روو لە داکشانە. مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتە پەیمانییەکان، بەشێکە لە خەباتی گشتی بێبەشان لە چنگ ئەم دۆخە ناهەموار تاقەت پڕوکێنەدا. ئەم مانگرتنە تا ئێستا لە گەڵ پشتیوانی بێ درێغی توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگاوە رووبەروو بووەتەوە، بەڵام پێویستە کەم هاوپشتییانە بەربڵاوتر ببێتەوە و لایەنی کردەوەی بە خۆیەوە بگرێت”. لە بەشێکی دیکە لە بەیاننامەکە دا هاتووە: ” ئێمە لە هەموو ئێوە خوازیارین، بە هەر شێوەیەک کە بۆتان دەکرێ لە پێکهێنانی کومیتەکانی پشتیوانی لە مانگرتنەوە گرتوویەتی تا رێکخستی کۆبوونەوە و یان هەر هەنگاویکی بە کردەوەی دیکە، لە کرێکارانی مانگرتوو پشتیوانی پکەن. کرێکارانی مانگرتوو بە تەنیا جێ نەهێڵین”.