کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

بەیاننامە سەبارەت بە  پێویستی ڕێکخستنی مانگرتنە گشتییەکان

پێویستی ڕێکخستنی مانگرتنە گشتییەکان

مانگرتنی گشتی و بەهێزی شۆفێر کامیۆنەکان لە دژی بارودۆخی سەختیبژێوی ژیان، پێویستی و ئیمکانی مانگرتنی گشتیی بەشەکانی دیکەیکۆمەڵگای پتر لە هەمیشە بەهێز کردووە. هاوکاتبوونی ئەم مانگرتنە لەگەڵمانگرتنی نانەواکان و بڕانی کارەبا هاوشانی گرانییەکان و ئەو دۆخەمەینەتبارە بێ‌وێنەیەی کە بەسەر خەڵکدا سەپێنراوە، کەشێکی بەربڵاوی تووڕەیی و ناڕەزایەتی لەدژی ڕژێمی پەرتووکاوی ئیسلامی پەرەپێداوە. مانگرتنی شکۆداری شۆفێر کامیۆن و کامیۆندارەکان دەتوانێت ببێتە نموونەیەک بۆ ڕێکخستنی مانگرتن لە بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگا. دەبێت دەست لە کار هەڵگبیرێت و ئەو حکوومەتەی کە سادەترین ئیمکاناتی ژیانیلە خەڵک زەوتکردووە و ژیانی بەشێکی زۆر لە کۆمەڵانی خەڵکی پەکخستووە، زەمینگیر بکرێت. بەرفراوانبوونی مانگرتنەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکان دەتوانێت زەمینەی مانگرتنی گشتی لە تەواوی کۆمەڵگا، بە ئامانجی لەپێخستنی تەواوەتی حکوومەت خۆش بکات. بەرپرسانی حکوومەتی دەڵێنلە هەفتەکانی داهاتوودا، کە بەرەو هاوین دەڕۆین، بڕانی کارەبا جددیتر دەبێت و بەشێکی بەربڵاوتر لە ناوەندەکانی کار و خوێندن دادەخرێن. هەروەها دان بەوەدا دەنێن کە لە بەرامبەر گرانی و هەژاری بێ‌وێنەی خەڵکدا هیچ چارەسەرێکیان نییە. ئیتر تەنانەت هیچ بەڵێنێکیش نادەن بۆباشتربوونی ئەو بارودۆخە و ناتوانن بەڵێن بدەن. لە ئاوا بارودۆخێکدا، لەگەڵمانگرتنە بەردەوامەکان قۆناغێکی نوێی خەبات و ململانێ لەگەڵ حکوومەت دەستی پێکردووە کە دەتوانێت ڕێگا بۆ پێشڕەوییەکانی داهاتوو و لەوانە مانگرتنی گشتی خۆش بکات.

ڕژێم لە قۆناغی ئێستادا توانیویەتی ڕێگری بکات لە کۆبوونەوە وخۆپیشاندانە بەربڵاوەکانی جەماوەر لە شەقامەکان، بەڵام لە بەرامبەر مانگرتنەکاندا زۆر لاواز و بێتوانایە. هەڕەشە دەکات و هەڵسووڕاوانیش دەستبەسەر دەکات، بەڵام توانای بەرەنگاربوونەوەی مانگرتنی نییە. ئەملاوازی و بێتواناییە لە بەرامبەر مانگرتنی نانەواکان و شۆفێر کامیۆنەکاندادەبینین. لە هەمان کاتدا حکوومەت بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵ دەداتمانگرتنی شۆفێر و کامیۆندارەکان شکست پێبهێنێت. لە چەند ڕۆژیڕابردوودا بە هێرشکردنەسەر کۆبوونەوەکان و تەنانەت دەستگیرکردنی مانگرتوان، هەوڵیدا ڕێگری بکات لە بەرفراوانبوونی ئەو مانگرتنە کە تێیداشکستی هێنا. ڕژێم هەروەها هەوڵ دەدات بە سیناریۆی دووبەرەکیینانەوە، لە نێوان شۆفێرەکاندا ناکۆکی دروست بکات و ئاراستەی مانگرتنەکان لە ڕێڕەوی سەرەکیی خۆی لابدات. دەبێت لە بەرامبەر ئەمپیلانانەدا وشیار بین. لە مانگرتنە گشتییەکانی دەورەکانی پێشوو لەکوردستانیش، سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووی هەڕەشە و هەندێک جاردەستبەسەرکران بوونەتەوە بەڵام هەموویان تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتووبوون و ڕژێم سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی، نەیتوانی ڕێگریان لێ بکات. ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی شکستخواردوو و داماوانەی ڕژێم لەناوچەکە و شکستی بەتەواوەتی لە ناوخۆ لە بەرامبەر خواستی جلوبەرگیئازاد، پەرەسەندنی تووڕەیی و بێزاریی گشتی لە بارودۆخی نالەباری کارەباو ئاو و هەروەها قووڵبوونەوە و پەرەسەندنی ڕۆژڕەشی و مەینەتییەکانیخەڵک بەشێوەیەکی گشتی و بێتوانایی موتڵەقی ڕژێم بۆ ڕزگاربوون لەقەیرانە بەربڵاوەکان، هاوسەنگیی هێز هەرچی زیاتر بە زیانیدەسەڵاتدارانی مشەخۆر گۆڕاوە و توانایی بەرەنگاربوونەوەی ئەوانی لەگەڵ ناڕەزایەتییە گشتییەکانی خەڵک سەبارەت بە پرسە بژێوییەکان، تا ئاستێکیبەرچاو کەم کردووەتەوە. ئەو بارودۆخەی ئێستا، ناڕەزایەتی و بێ‌ ورەییەکیقووڵتری لەناو ڕیزی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتیشدا پەرەپێداوە.

 لە ئاوا بارودۆخێکدا لە لایەکەوە هاوپشتیی هەرچی زیاتر لەگەڵ مانگرتنیشۆفێر کامیۆن و نانەواکان لە لایەن بەشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگاوە، گرنگییەکی دووهێندەی بەدەست هێناوە. لە لایەکی دیکەشەوە لەسەربەستێنی ئەو ناڕەزایەتییە بەرینانە و بێتوانایی ڕژێمی دەسەڵاتدار، هەوڵ بۆ ڕێکخستنی مانگرتنی گشتیی بەشەکانی تری وەک کارمەندانی بەشیدەرمان و چارەسەر، کرێکارانی هێڵی ئاسن و بەشی پێوەندییەکان، کرێکارانی شارۆچکە پیشەسازییەکان، موعەلیمان و ڕۆشنبیران، کارمەندانی فڕۆکەخانەکان، شۆفێرانی تاکسی و ئوتووبووس و کارمەندانیشارەوانی و بانکەکان و هەروەها مانگرتنی دوکاندار و بازاڕیان لەبارودۆخی ئێستادا، دەبێتە گرنگترین ئەڵقەکانی پەیوەندی ئەم بزووتنەوانەلەگەڵ یەکتر و گۆڕانی هاوسەنگیی هێز بۆ ڕووبەڕوبوونەوەکانی داهاتوولەگەڵ حکوومەتی ئیسلامی. پێویستە بە پێشوازی ئەم بارودۆخەوە بچین. دەبێت هاوپشتی و یەکگرتوویی لەگەڵ مانگرتنە بەردەوامەکان، بەشێوەیەکیچالاکانەتر پەرەی پێبدرێت. پێویستە گوتاری مانگرتن هەموو شوێنێکبگرێتەوە و دەست بکرێت بە هەوڵی ڕێکخستنی مانگرتن. کۆمەڵانی خەڵکیوەگیان هاتوو بە پێشوازی ئەم مانگرتنانەوە دەچن و بەهێزیان دەکەن. لە ئاوابارودۆخێکدا دەبێت وشیار بین و پیلانەکانی ڕژێم پووچەڵ بکرێنەوە.

مانگرتنی نانەواکان کە یەکێک لە داخوازییەکانیان بریتییە لە گرانکردنینرخی نان، زەمینەی ڕووبەڕوبوونەوەی نێوان خەڵکێکی کە توانای کڕینینانیشیان نییە، لەگەڵ نانەواکانی پێکهێناوە. ڕژێم بەشێوەیەکی فریوکارانەهەوڵ دەدات لەم ناکۆکییە بە قازانجی خۆی کەڵک وەربگرێت. نانەواکان پێویست بوو داخوازییەکانی خۆیان بەرەوڕووی دەسەڵات بکەنەوە بۆ ئەوەی هەندێک یارمەتیی بخاتە بەردەست نانەواکان و باری داخوازییەکانی خۆیاننەخەنە سەر شانی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کۆمەڵگا و لەم ڕێگایەوەزەمینەی هاوپشتی و یەکگرتوویی بەرینی خەڵک لەگەڵ نانەواکان فەراهەمبکەن.

 هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام بۆ ڕێکخستنی مانگرتنە گشتییەکان، قۆناغێکەبۆ بەهێزکردن و پەرەپێدان بە کەش و بارودۆخی شۆڕشگێڕانە و ڕێگا بۆئاخێزی شۆڕشگێڕانە و ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی دەکاتەوە. شۆفێرکامیۆنەکان هەرئێستا ئەم ئاڵایەیان بەرز کردووەتەوە. با بە هەموو تواناوەپشتیوانییان لێ بکەین و لە هەموو شوێنێک دەست بکەین بە ڕێکخستنی مانگرتن. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، داوا لەتەواوی هەڵسووڕاوانی بەشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا، لەوانە قوتابیان وخوێندکاران، ژنان و گەنجان، کرێکاران، موعەلیمان و خانەنشینەکان، دادخوازان، هونەرمەندان، نووسەران، پارێزەران و سەرجەم چالاکانی ژن، ژیان، ئازادی، دەکەن کە هەوڵەکانیان لەم پێناوەدا بخەنەگەڕ.

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران

٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بەرامبەر بە ٢٧ی مەی ٢٠٢٥