کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەیاننامەی کانونی سنفی موعەلیمانی تاران دژ بە سەپاندنی حوکمی سێدارە  بە سەر شەریفە محەممەدی

6 2

ڕۆژی ڕابردوو، کانونی سنفی موعەلیمانی تاران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حوکمی سێدارەی شەریفە محەممەدی و هەروەها ئازادی بەندکراوانی سیاسی بوو.

ئەو دامەزراوە سنفییە لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پاش شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و هەروەها شەڕی ١٢ ڕۆژەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی وئیسرائیل، ڕێژەی  دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان  و هەروەها سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەریاندا بەرزتر بووەتەوە و خوازیاری کۆتایی هاتن بە سەرکوتی چالاکانی سنفی بوون. هەروەها بە دەستنیشان  کردنی ناڕەوا بوونی ئەو حوکمانەی کە بەسەر ئەو چالاکانەدا سەپێندراوە ئاماژەی بەوە کردووە کە مەترسی لە سەر ژیانی “وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی” دوو چالاکی دیکەی مەدەنی و کرێکاری هەیە و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکانیان و ئازادی ئەو دوو بەندکراوە بووە.