کۆمەڵێک لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی هاوتەریب لەگەڵ شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی“، لە بەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ مانگرتنی كامیۆن‌داران و نانەواخانه‌کان، داوایان لە هێزە پێشکەوتنخوازەکانی ئۆپۆزۆسیۆن و لایەنەكان کردووە کە بە هەموو توانایانەوە کار بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئەم بزووتنەوە ناڕەزایەتییە بكەن.
واژۆكارانی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه خوازیاری گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوەی نێودەوڵەتی دژ بە کۆماری ئیسلامی لەوانه، بایکۆتی تەواوەتی ڕژیم هاوشێوەی وەڵامدانەوەی جیهانی به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئاپارتاید لە ئەفریقای جنووبی و دەرکردنی نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له هه‌موو ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بوون. واژۆكاران جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه مانكرتنی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر و نانه‌واخانه‌كان ته‌نیا بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ندیكایی نییه، به‌ڵكوو به‌شێكه له خه‌باتێكی به‌رفراوان بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی شایسته و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له ڕێگای ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامیی.