کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەیاننامەی هاوبەشی ٢٢ وڵات دژ بە داخستنی تەنگەی هورمز

بەیاننامەی هاوبەشی ٢٢ وڵات دژ بە داخستنی تەنگەی هورمز 1

ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر لە ٢٠ وڵات لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئیدانەی داخستنی گەرووی هورموزیان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرد و خوازیاری دابین کرانی ئەمنیەتی هاتوچۆی کەشتییەکان لەم گەروویە بوون.

لە بەیانناممەکەدا ٢٠ وڵاتی واژۆکار ئامادەییان دەربڕیوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاتوچۆی کەشتییەکان لەو گەروویە و بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامییان بۆ سەر کەشتییە بازەرگانییەکان لەو ڕێرەوە کردووە. جێگای ئاماژەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین کەشتی بازەرگانی، کاتی هاتوچۆیان لە گەرووی هورموز لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە مووشەک بە ئامانج گیراون و نوقم بوون.