کۆمەڵێک لە ئەدیب، نووسەر و هونەرمەندانی کورد بەیاننامەیەکیان دژ به حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بڵاو كرده‌وه و داویان كرد به زووترین كات ئه‌و سزایه هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر دوو ژنه تێكۆشه‌ری كورد ته‌نیا بۆ تۆقاندنی كۆمه‌ڵگایه و شه‌پۆلێك له نیگه‌رانی و بێزاری له نێوان خه‌ڵك دا ساز كردووه. به‌و بۆنه‌وه داوا له ده‌زگای قه‌زایی ده‌كه‌ین به زووترین كات سزای ئێعدامی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو به‌ندكراوه له سێداره بدرێن، سه‌رهه‌ڵدان ڕوو ئه‌دات، له‌بیرتان نه‌چێت به دوای قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی چی ڕوویدا، ئه‌گه‌ر ڕه‌زا په‌هله‌وی به‌فریاتان نه‌هاتبا، ڕژیمه شكست خواردووه‌كه‌تان ڕووخابوو.