شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی موعەلیمانی ئێران لە بەیاننامەیەکی تایبەتدا داوا لە موعەلیمانی سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جوزەردان بڕژینە سەر شەقامەکان و لە پاڵ داواکارییەکانی خۆیان داوای ئازادی موعەلیمانی زیندانی کراو بکەن.
بەپێی ئەو بەیاننامە، کات و شوێنی کۆبوونەوەی موعەلیمان کاتژمێر ١٠ بۆ ١٢ لە بەردەم بینای مەجلیسی ڕژیم لە شاری تاران و لە شارەکانی دیکەش لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە دەستنیشان کراوە. جێگای ئاماژەیە بە پێی ڕاپۆرتی چالاکوانانی پیشەیی لە ئیستادا ٩٣ موعەلیم لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی چالاکییە پیشەییەکانیانەوە زیندانی کراون.