ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شاری کرماشان بە مەبەستی پشتیوانی لە چوار خانەنشینی بانگهێشت کراو لە شاری گیلان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و خوازیاری کۆتایی هاتنی سەرکوتی خانەنشینکراوان بوون.
لە ڕوژانی ڕابردوودا چوار چالاکی خانەنشینکراو بە ناوەکانی “یونس ئازادبەر، ئەمیر وەقاری، ئیبراهیم دانش پەژووه و شۆهرە کەسایی“، لە لایەن داسەرای گشتی شاری ڕەشتەوە بانگهێشت کران. لە بەیاننامەکەدا سەرەڕای ئاماژە کردن بە زیادبوونەوەی گوشاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکانی مەدەنی، خوێندکاران، موعەلیمان و ژنان، دەستنیشان کراوە کە دەوڵەت نەک تەنیا وڵامی داخوازییەکانی خانەنشیکراوان ناداتەوە، بەڵکوو بە بنپێ کردنی مادەی ٩٦ و ٥٤ی یاسای تەئمینی ئیجتماعی، مەترسی لە سەر ژیان و مەعیشەتی خانەنشینکراوان ساز کردووە.