ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی کوردستان(پارێزگای سنە) سەبارەت بە حوکمی سەپێندراو بەسەر مامۆستا “سولەیمان عەبدی”، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا سه‌ركوتی نامرۆڤانه‌ی موعه‌لیمانی به توندی مه‌حكووم كرد.
ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگانی كوردستان له به‌شێكی ئه‌و بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژەكردن بە یاسا سەقەتەکانی کۆماری ئیسلامی، گرتن، بانگهێشت کردن، زیندانی کردن، دابەزاندنی پلە و بڕینی مووچە، دیپۆرتکردنەوە و له‌سه‌ركار دەرکردنی دەیان مامۆستای دادپەروەری لە ساڵانی ڕابردوو و بەتایبەت لەم دوایانه‌دا، به توندی شه‌رمه‌زار و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیسته‌می سه‌ركوت بوو. لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: پێویستە بەرپرسانی ڕژیم بزانن کە هیچ سزایەک نەیتوانیوە بڵێسەی داواکاری و مافخوازیی مامۆستایان کەم بکاتەوە و مامۆستایانی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران یه‌ك هه‌نگاو له مافه‌كانیان پاشه‌كشه ناكه‌ن.
