کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەکرێگیراوان هێرش دەکەنە سەر ماڵی چالاکێکی سیاسی کورد لە شاری ئابدانان

بەکرێگیراوان هێرش دەکەنە سەر ماڵی چالاکێکی سیاسی کورد لە شاری ئابدانان

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “ئابدانان” هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دایک و باوکی چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی “یوسف نەزەری”.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم بەکرێگیراوانە هەموو پەنجەرەی باڵەخانەکەیان شکاندووە و چوونه‌ته‌ ژووره‌وه‌ لە کاتێکدا “موراد عەلی نەزەری” باوکی ئەم چالاکە سیاسییە تەمەن ٧٨ ساڵە و تووشی نەخۆشی دڵ بووە و براکەی کە کەم ئەندامه‌ جەستەیی هەیە تووشی شۆکێکی دەروونی بووە و هه‌روه‌ها “یوسف نەزەری”، کە لە شاری هەولێری کوردستانی عێراق نیشتەجێیە، لە چەند مانگی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕفاندن و تیرۆرکردنی ده‌كات.