بەپێی دوایین هەواڵەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە تووشی قەیرانێکی گەورەی هێز لە شارە جیاوازەکاندا بووە، منداڵان و لاوان بە مەبەستە ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەتییەکان بە کار دێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بە ناوی “عەلیڕەزا جەعفەری” کاتی بەشداری لە خاڵێکی پشکنیندا لە شاری تاران، بە هۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە گیانی لەدەستداوە. بە وتەی دایکی، ناوبراو هاوکات لەگەڵ باوکی، لە خاڵی پشکنینی هێزە ئەمنییەکاندا بەشدار بووە. لە هەمان کاتدا، فەرماندەیەکی سپای پاسداران ڕاگەیاندووە کە پلانی وەرگرتنی خۆبەخشی تەمەن ١٢ ساڵ لە ئارادایە و بەزووی بەکردەوە دەردێت.
