کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەکارهێنانی بیناکانی شارەوانی شاری تاران بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی ڕژیم

بەکارهێنانی بیناکانی شارەوانی شاری تاران بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەک لە بیناکانی شارەداری لە شاری تاران بە مەبەستی جێگیر کردنی هێزەکانی سپای پاسداران و بەسیج بە نەهێنی بەکار دەهێنرێن

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ناوچەکانی ٥ و ٦ی شاری تاران، بیناکانی شارەداری بە مەبەستی جێگیرکردنی هێزەکانی سپای پاسداران و بەسیج بەکاردەهێنرێن و ئیزن بە هاووڵاتیان نادرێت سەردانی ئەو شوێنانە بکەن. شایانی باسە کە بە هۆی ئەم کردەوەی ڕژیم، چەندین شوێنی گشتی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران، هێرشی هەواییان کراوەتە سەر و زیانێکی زۆر بە خەڵکی مەدەنی گەیشتووە.