ڕۆژی هەینی ٦ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە چالاکان و لایەنگەرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بە بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمێک لە چیای تاڵەسواری ناوچەی ساراڵ، بە بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمێک یادی هاوڕێ فۆئادی مستەفا سوڵتانیان بەرزڕاگرت.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بەشداربووانی مەراسمەکە بە بڵاوکردنەوەی پلاکارد که ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لە ڕێزگرتن لە یادی ئازیزی گیانبەختکردووان هاوڕێ فۆئاد مستەفا سوڵتانی، غوڵام کەشاوەرز، ئەمین مستەفا سوڵتانی، حسێن مستەفا سوڵتانی و محەممەد مایی ناسراو بە “کاک شوان“، یادی ئەو ئازیزانەیان بەرز ڕاگرت. لە درێژەی ڕێوەڕەسمەکەدا، هاوڕێیان و چالاکانی کۆمەڵە پەیمانیان لەگەڵ ئەو هاوڕێیانە نوێ کردەوە و بەڵێنی درێژەدان بە خەبات و تێکۆشانی ئەو گیانبەختکردووانەیان دا.
