بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمەڵێک لە لایەنگەرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری بانە، بە بەڕێوەبردنی مەراسمێک ڕێزیان لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیسیت ئێران گرتووە.
ڕێوەڕەسمەکە بە بڵاوکردنەوەی سروودی ئێنتێراسیۆناڵ و یەک خولەک بێدەنگی بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و بەرابەری دەستی پێکرد و لە درێژەی مەراسمەکەدا یەکێک لە هاوڕێیان وتارێکی سەبارەت بە میژووی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بابەتە گرنگەکانی ڕۆژ، چینی کرێکار و هەروەها پێویستی درێژەی خەبت و تێکۆشان دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی و شەڕی کۆنەپەرستانەی نێوان ڕژیم و ئەمریکا، پێشکەش کرد. شایانی باسە کە شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمەکە بە نووسینی درووشم یادی ئازیری هاوڕێیانی گیانبەختکردوو سدیق کەمانگەر، فۆئاد مستەفا سوڵتانی، جەعفەر شەفیعی، غوڵام کەشاوەرز و فەرهادی شەعبانی، بەرز ڕاگیرا و پەیمانیان لەگەڵ نوێ کردەوە.
