کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری بانه

بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری بانه

 

ڕۆژی هەینی ١١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاری، لە مەراسمێکدا ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بەرز ڕاگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، مەراسمەکە سەرەتا بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ یادی هەموو هاووڕییانی گیانبەختکردووی ڕێگای ئازادی و بەرابەری دەستیپێکرد و لە درێژەی مەراسمەکەدا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە بە سەر ئێراندا سەپێندراوە، وتووێژیان کردووە. بەم شێوەیە وەک هەموو ساڵێکی دیکە چینی کرێکار و ستەملێکراوی کۆمەڵگا لە شاری بانە، بە بەڕێوەبردنی مەراسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار،ئەم نەریتەیان زیندوو هێشتەوە.