ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شاری سلێمانی، ڕێوڕەسمێکی باشکۆیان بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یادی 9 پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحموتکێشانی کوردستانی ئێران، کە لە دوایین هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سلێمانیدا گیانیانبەختکرد، بەڕێوەبرد.
لەمڕێوڕەسمەداکەکاتژمێر١٦:٣٠ و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە چالاکانی شاری سلێمانی لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی ئەم شارە بەڕێوە چوو، بەشداربووان بە دانەواندنی سەری ڕێز، یادی گیانبەختکردووانی ئەم هێرشەیان بەرز ڕاگرت. جێگەی ئاماژەیە کە بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٦ی پووشپەڕ، لە ئاکامی هێرشی تاوانکارانەی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ناوچەی زڕگوێزەڵەی سلێمانی، ٩ پێشمەرگە بە ناوەکانی “فەرهاد قەمەری، سرووش نەسری، سینا سەفەری، یاسین کیانپوور، ئەحمەد مەحموودی، ڕەزا سادقی، کەسرا ڕەحماننژاد، سیاوان نیکیخا و زەکەریا فەقێ حەسەن ئاغا” گیانیان بەخت کرد و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە کە لەم ڕێوڕەسمەدا شاندێک بە نوێنەرایەتیی کۆمەڵە “ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران” بە دانانی چەپکەگوڵ لەسەر گڵکۆی ئەم پێشمەرگە گیانبەختکردووانە، یاد و بیرەوەریی ئەوان و خەباتەکەیان بەرز ڕاگرت.
