کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٨ی مارس (ڕۆژی جیهانیی ژن) لە بانە

برگزاری دو مراسم جداگانه به مناسبت ۸ مارس در بانه

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بانەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممە، ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن لە لایەن ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی شاخەوان لە شاری بانە بەڕێوەچوو و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژمارەیەک لە داکۆکیکارانی مافی ژن لە شاری بانە، بۆ ڕێزگرتن لەم ڕۆژه‌ ڕێوڕەسمێکیان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەمشارە بەڕێوەبرد.

هه‌وا‌ڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ژنانی چالاكی شاخه‌وانی له‌ شاری بانه‌ ئه‌م ڕێوره‌سمه‌یان سەرەتا به‌ باس كردنی مێژوویەکی کورت لە ٨ی مارس پێشکەشی ئامادەبووان کرد. پاشان بەشداربوویەکی دیکە کۆپلە شێعرێکی بەم بۆنەوە دیکلەمە کرد. دواتر یەکێک لە بەشداربووان بابەتێکی سەبارەت بە ڕەنج و ئازاری ژنان و ڕێگای ڕزگارییان پێشکەش کرد. هه‌ر به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ رێوره‌سمێكی دیكه‌ له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری بانه‌  ڕێوڕەسمه‌كه‌ سەرەتا بە ڕێزلێنان لە یادی گشت گیان بەختکردووانی ڕێگای ئازادی و بەرابەریی ژن و پیاو و پێداگری لەسەر درێژەی ڕێبازی گیان بەختکردووان تا ڕزگاریی یەکجاریی ژن لە هەر چەشنە ستەمێک، دەستی پێکرد. پاشان به‌ شداربووان و لاوانی ئازادیخواز و بەرابەری تەڵەب، درێژەی ڕێوڕەسمەکەیان بەرەو ناوخۆی شار برد و دەستیان دایە بڵاوکردنەوەی شیرینی لەناو خەڵکدا. جێی ئاماژه‌یه‌ هردوو ڕێوره‌سمه‌كه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی خوش و له‌ ناو شادی و خۆشی به‌ شداربووان به‌ڕێوه‌ چوو.