کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری سەقز

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری سەقز 2

ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندان، لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی رێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی کۆمەڵە، لە دەوروبەری شاری سەقز ڕێوڕەسمێکی شکۆداریان بەرێوە برد.

ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە خوێندەوەی سروودی ئەنترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار و خوله‌كێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێبازی ئازادی و سۆسیالیزم دەستی پێکرد و پاشان سەبارەت بە مێژووی کۆمەڵە و بارودۆخی ئێستای کوردستان و ئێران قسەوباسێک پێشکەش کرا. دواتر دروشم و سروودی شۆڕشگێڕانە وترایه‌وه‌ و مراسمه‌كه‌ بە وتنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانە و بڵاوکردنەوەی گوڵ و شیرینی لە کەش و هەوایەکی هاوڕێیانەدا کۆتایی پێهات. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانیش لە دەوروبەری شاردا، لەوانە تەپەی ماڵان و ساڵحاوا بەبۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە، وێڕای کردنەوەی ئاگری شادی، ئاسمانی شاره‌كه‌ بە هەڵدانی نوورئەفکەن و کەرستەی بلاوکردنەوەی ڕووناکی، رازایه‌وه. هاوکات لە چوارڕێی ئازادی، کەریم ئاوا، شەهناز، چوارڕێی عەدنانی، بازاڕی خوارو و هەروەها ناوچەی سەوزی فرۆشەکان و مەیدانی هەڵۆ، پارکی شار و چوارڕێی دوکتۆر خالیدی و شارۆچکەی دانشگای شەریفاوا و چەند گەڕەکێکی تر  چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو و تراکتی ڕۆژی کۆمەڵە و دروشمی دژ بە ڕژیم لە ئاستێکی بەریندا بڵاو کرایەوە.