بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە خۆێندنه‌وه‌ی سروود دەستیپێکرد و پاشان یەکێک لە بەشداربووان سەبارەت بە هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، قسەوباسێکی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. پاشان بەشداربوویەکی دیکە شێعرێکی سه‌باره‌ت به ڕۆژی جیهانی ژن خوێند. جێی ئاماژه‌یه كه لەم ڕێوڕەسمەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و پیاوانی ئازاده و یه‌كسانیخواز به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت وپلاكارد داخوازییه‌كانیان دووپات كرده‌وه.