بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە مەریوانەوە، ڕۆژی یهكشهممه 17ی مانگی ڕەشەممە، بە پانتایی “تەپەی ئیمام” کە بۆ بەڕێوەبردنی مەڕاسمی هەشتی مارس دیاری کرابوو، ڕژیم هێزە چەکدارەکانی جێگیر کردبوو، بە جۆرێک کە جووڵەی هەر دوو کەسێک لە مەودای دوورەوە لە ژێر کۆنتڕۆلی ئەم هێزانە دابوو. بەو هۆکارە، بەداخەوە هەوڵەکانی چالاکانی ژن و پیاو بۆ بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی هەشتی مارس بە ئاکام نەگەیشت. هاوکات رۆژی دووشەممە کۆمەڵێکی دیکە لە ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئەو شارە، هەوڵیان دا کە مەراسمێکی باشکۆ بەڕێوە بەرن کە ئەویش لە گەڵ کردەوە ئەمنییەتییەکانی دەسگا سەرکوتگەرەکانی ڕژیم ڕووبەڕوو بووە. لە گەڵ هەموو کردەوە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم و ترسیان لە بەڕێوە بردنی هەشتی مارس، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز بە نیشان دانی شوعار گەلێک بە ناوەرؤکی بەرابەری ژنان و پیاوان لە هەموو بوارە کۆمەڵایەتییەکان، ئاکسیۆنێکیان بە پێوەیان ئەنجام دا و بەو شێوەیە، لە ناو فەزایەکی تەواو ئەمنییەتی دا هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن ڕێزی لێگیرا.
