بەپێی هەواڵی گەییشتوو، چوارەمین فستیڤاڵی موسیقای فولکلوری کوردی لە ژێر ناوی ” هەوارگەی موکریان” ڕۆژی ٢٧ و ٢٨ی مانگی ڕەشەممە لە تالاری “وەحدەتی” شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت.
بەپێی زانیاریەکان، بێجگە لە بەڕێوەچوونی ئەو فستیڤاڵە بڕیار وایە لە نەورۆزی ئەمساڵدا کۆمەڵێک بەرنامەی کولتووری، وەرزشی تایبەت بە شارەکانی کوردستان و بەرهەمی دەستی لەو شارەدا بەڕێوە بچێت. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو بڕیار وایە بە بەشداری چەند سەفیرێکی وڵاتانی دەرەوە و میوانی بیانی جەژنی نەورۆزیش لە شاری سنە بەڕێوە بچێت.