کۆمەڵێک لە هەڵسووراوانی شاری بۆکان، بەبۆنەی ٩ی خهرمانان، ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ فوئاد مستەفا سۆڵتانی و ١١ی خەرمانان ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەروەها ٢٥ی خەرمانان ساڵیادی قەتڵی حکوومەتی ژینا، دەستیان دایە چالاکی تەبلیغی لەم شارە.
بەپێی ئهو ڕاپۆرتهی به دهستمان گهیشتووه، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانان، هاوڕێیان و هەڵسووڕاوان و لایەنگرانی کۆمەڵە لە شاری بۆکان و دەوروبەری، بەبۆنەی ٩ی خهرمانان، ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ فوئاد مستەفا سۆڵتانی و ١١ی خەرمانان ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەروەها ٢٥ی خەرمانان ساڵیادی قەتڵی حکوومەتی ژینا، کۆمەڵێک چالاکی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. بهشداربووانی ئهو چالاكییه لە هەندێک ناوچەی شاری بۆکان لەوانە لەسەر جادەی بۆکان-کۆستە، تراکت و دروشمی شۆڕشگێڕانەیان بۆ ڕێزگرتن لە یادی هاوڕێی گیانبەختکردوو فوئاد مستەفا سوڵتانی و چلەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و یەکەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتی ژینا، بڵاو کردووەتەوە.
