کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناڵەشکێنەی بۆکان

بەڕێوەچوونی چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناڵەشکێنەی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لایەنگەران و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ناڵەشکێنەی بۆکان، بە بەڕێوەبردنی چالاکییەکی تەبلیغی، ڕێزیان لە 31ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە گرت.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستی ناوەندی هەواڵی کۆمەڵە گەیشتوون، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ڕێزیان لە خەباتی پڕ لە شانازی کۆمەڵە و ڕۆژی پشمەرگەی کۆمەڵە گرت و هەروەها پەیمانیان لەگەڵ گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی نوێ کردەوە.