ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزان و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری ڕه‌وانسه‌ر به مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه، هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌یان به‌ڕێوبرد.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌نجومه‌نی “چرۆ”ی شاری ڕه‌وانسه‌ر به هاوكاری ئه‌نجومه‌نی “ژیوار”ی ئه‌و شاره، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی چالاكوانان و خه‌ڵكی ئازادیخواز، به مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه و به‌ربڵاو كردنی كولتووری ژینگه‌پارێزی و چاندنی نه‌مام، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌ڕێوه‌برد. به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌كرێگیراوه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه هه‌وڵی له ناو بردنی ژینگه و سروشتی كوردستان ئه‌ده‌ن و پێویسته خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌نایه‌ته‌دا بێده‌نگ نمێنی.
