ڕۆژی هەینی ۲۱‌ی سەرماوەز، هەڵمەتی زاگرۆسانە لە دارستانەکانی نێوان کاڵ و دەگاشێخانی مەریوان به به‌شداری به‌رینی چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزان بەڕێوەچوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە یارمەتیی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، شاخەوانان و هەموو چین و توێژەکانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای شاری مه‌ریوان، حەوتەمین ساڵی چالاکیی زاگرۆسانەیان لە ژێر دروشمی “ژینایی ئەم نیشتمانە بە سەوزایی زاگرۆسەوەیە“، بەڕێوە برد. له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی چیای سەوز ڕایگەیاندووە: هەڵمەتی ناشتنی نه‌مامی دار به‌ڕوو، بە مەبەستی بووژاندنەوە و بەرگری لە داگیرکاری و تیمارکردنی دارستانە سووتاوەکان و ساڕێژکردنی بەشێکی بچووک لە زامی زاگرۆسی نیشتمانە.
