کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بەڕێوەچوونی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی گوندەکانی كوردستان له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزانه‌وه‌

بەڕێوەچوونی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی گوندەکانی كوردستان له‌لایه‌ن

بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، لە زۆربه‌ی گوندەکانی كوردستان هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و چالاکیی ژینگەیینەورۆزانەبەڕێوە چوو.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئاوایییەکانینییەرومێراولە ناوچەی ژاورۆی شاری سنە و گوندەکانینەسڵ،شارانی،دەرەتفێ،یەنگیجە،سەردۆش،دەرەزیان،دەروەران،سێفی ژوور،لەنجاوا،ئیساوڵی،سیاناو،نێودەرەناخێی سەر بە شاری مەریوان، بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی، بە درووشمینەورۆزانەمان ژینگەیەکی خاوێنە، هەڵمەتێكی ژینگەپارێزیان بەڕێوە برد. لەو هەڵمەتانەدا خەڵک پاش خاوێنکردنەوەی گونده‌كان، بە نەمام‌چاندن لەنێو ئاوایی و بەڕووچاندن لە شاخەکانی دەوروبەر، پێشوازییان لە نەورۆز کرد.