کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی نمایشی فیلمی دیکۆمێنتاریی ئارشیڤی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە شاری کۆڵنی ئاڵمان

بەڕێوەچوونی نمایشی فیلمی دیکۆمێنتاریی ئارشیڤی پێشمەرگەی کۆمەڵە ل

 

ڕۆژی شەممە 9ی جۆزەردان، نمایشی فیلمی دیکۆمێنتاریی “ئارشیڤی پێشمەرگە” بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە چالاکوانان، هاوڕێیان و هۆگران لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

بەپێی  ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون،  مەراسیمەکە بە بەخێرهاتنکردنی میوانەکان لەلایەن هاوڕێ ئەسرین قادرییەوە دەستی پێکرد. هاوڕێ ئەسرین وێڕای ئاماژە بە گرنگیی ئارشیڤی پێشمەرگە و هەوڵەکانی کاک ستار فەتحی بۆ کۆکردنەوەی، باسی لە خەبات و فیداکارییەکانی خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان و کۆمەڵە کرد. لە درێژەی بەرنامەکەدا، ئامادەبووان بۆ ڕێزلێنان لە یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی، یەکسانی و سۆسیالیزم، خولەکێک بە پێوە وەستان و چەپڵەیان لێدا.

پاشان هاوڕێیان سانان محەمەدی و شاهۆ شەریفی سروودی «پەڵکی داری شادی گشتی»یان پێشکەش کرد.دواتر چەند ڤیدیۆیەکی شۆرا مکارمی و شارزاد موجاب، سازێنەرانی ئەرشیڤی پێشمەرگەی کۆمەڵە، بڵاو کراوە.دواتر هاوڕێ ستار فەتحی (ئەوێهەنگ) سەبارەت بە ڕەوتی پێکهاتنی ئارشیڤەکە و ئامادەکردنی فیلمە دیکۆمێنتارییەکە، ڕوونکردنەوەی دا و دوابەدوای ئەوە فیلمی دیکۆمێنتاریی “ئارشیڤی پێشمەرگەی کۆمەڵە” نمایش کرا. پاش نمایشی فیلمەکە، هاوڕێیان سانان محەمەدی، شاهۆ و شارۆخ شەریفی سروودی «ڕێگای خەبات»یان پێشکەش کرد. لە درێژەشدا کۆڕی پرسیار و وەڵام بە ئامادەبوونی هاوڕێ ستار فەتحی و بەڕێوەبردنی کاک وریا بەڕێوە چوو کە بەشداربووان چالاکانە بەشداریان تێداکرد و لە بەشی کۆتایییدا، سروودێک بەبۆنەی ڕێزلێنان لە دایکانی شۆڕش بڵاوکرایەوە و مەراسیمەکە بە سپاسگوزاری لە بەشداربووان و پێشوازی لە میوانەکان کۆتایی پێهات.