کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بەڕێوەچوونی مەڕاسمی ڕێزگرتن لە هاوڕێیانی گوردانی شوان لە دەورووبەری شاری سنە

برگزاری مراسم گرامیداشت رفقای گردان شوان در اطراف سنندج

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 25ی مانگی ڕەشەممە، بە بۆنەی ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان و گیان لەدەست دانی 5 هەزار کەس لە خەڵکی بێ دیفاعی هەڵەبجه، مەڕاسمێک لە سەر مەزاری هاوڕێیانی گیانبەختکردوویی کۆمەڵە “ئەرسەلان کاوییانی” و “عوسمان ئەحمەدی” ناسراو بە “عوسمان ئارێنان” بەڕێوەچوو.

مەڕاسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان و خەڵکی بێ دیفاعی هەڵەبجه دەستی پێکرد. بێدەنگییەکە بە سروودێکی شۆڕشگێرانە شکینرا. پاشان یەکێک لە بەشداربوان، سەبارەت بە چۆنییەتی گیانبەختکردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان و گیان لەدەست دانی 5000 هەزار کەس لە خەڵکی بێ دیفاعی هەڵەبجه، قسەوباسێکی پێشکەش کرد. لە بەشێکی دیکە لە مەڕاسمەکە کۆپلە شێعرێک بۆ گیانبازی هاوڕێیانی گوردانی شوان، دیکلەمە کرا. لە درێژە دا شێعری “بێ دەنگییەکی ژاناوی بوو” خوێندرایەوە. شایانی باسە، شوێنی بەڕێوەچوونی مەڕاسمەکە بە ئاڵای سوور و تراکتی شۆڕشگێرانە ڕازاببووە.