کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بەڕێوەچوونی مەڕاسمی ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار لە سنە

برگزاری مراسم روز جهانی کارگر در سنندج

ڕۆژی چوارشەممە 8ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە شاری سنە بە بەڕێوەبردنی مەڕاسمێک، پێشوازییان لە “یەکی ئەیار” ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار کرد.

کۆمەڵێک لە هەڵسووڕاوانی کرێکاری، چاڵاکانی مافەکانی ژنان و تێکۆشەرانی کۆمەڵایەتی، بە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمێک پێشوازیان لە “یەکی ئەیار” ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار کرد. لە رێوڕەسمەکە دا بڕیارنامەی یەکی ئەیار خوێندرایەوە و باس لە ڕۆڵ و جێگەو پێگەی ژنان لە ناو خەباتی چینی کرێکار کرا. هەروەها بە سروودی شۆڕشگێرانە و وتنەوی درووشم گەلێکی وەکوو، ” بژی ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار” و ” ئێمە بە ژیانی ژێڕ هێڵی هەژاری، دەڵێن نا” رێزییان لە ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار گرت.