کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی مەراسمی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شارە جیاوازەکانی کوردستان

بەڕێوەچوونی مەراسمی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، چالاکان و لایەنگەرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە چەندین شاری کوردستان، بە بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمێک ڕێزیان لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران گرت.

ڕێوەڕەسمەکە بە بڵاوکردنەوەی سروودیئینترناسیۆناڵو یەک خولەک ڕێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و بەرابەری دەستی پێکردو لە درێژەی مەراسمەکەدا، یەکێک هاوڕێیان لە وتارێکدا، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی پیرۆز کرد. هەروەها لە مەراسمەکەدا یادی ئازیزی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو فوئادی مستەفا سوڵتانی، غوڵام کەشاوەرز، سدیق کەمانگەر و دوکتور جەعفەر شەفیعی، بەرز ڕاگیراو وپەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانیان نوێ کردەوە.