به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، مه‌راسمی ڕێز گرتن له یادی “كیان پیرفه‌له‌ك” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” سێ ڕۆژ پێش له ساڵیادی كوژرانی به ده‌ستی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چووه.
“مەیسەم پیرفەلەك” باوکی دادخوازی کیان پیرفەلەك به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵیادی کوژرانی کوڕەکەی سێ ڕۆژ زووتر به هۆكارێكی كه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و تەنها لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی لە سەر گڵكۆكه‌ی بەڕێوەچوو. هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ڕێگرییان لە بنەماڵەكەی كردووە كە لە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر سەردانی گڵكۆكه‌ی بكەن و هەر لە بەر ئەم هۆکارەش ناچارن لە ڕۆژێکیتردا ڕێوڕەسمی ساڵیادەكەی بەڕێوەببەن.
