دانیشتنی دادگا لە سەر دۆسیەی “ئارمین ئێسپەرلووس” چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی سەرماوەز لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بەڕێوەچوو.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئهو دادوهره، “ئارمین ئێسپەرلووسی” بە تۆمەتی “بڵاوكردنهوهی پڕوپاگەندە دژی نیزام” و “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیمی” دادگایی کردووە. ناوبراو له ڕێكهوتی چوارشەممە ٧ی مانگی ڕەزبەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی ١٥٠ میلیۆن تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. شایانی باسه ناوبراو دواجار له مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٩ی ههتاوی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا و هاوكات هاوژینهكهی هەر بەو تۆمەتە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ماوەیەک پێش بە مەرج لە زیندانی ناوهندی شاری سنە ئازاد کرا.
