رۆژی یەکشەممە 13ی مانگی پووشپەڕ، لە درێژەی ناڕازایەتییە کۆمەڵایەتییەکان لە دژی کودتاچیەکانی میانمار، بە هەزاران کەس لە گۆشەو کەناری ئەم وڵاتە رژانە سەر شەقامەکان و دژایەتی خۆیان بە دەوڵەتی کودتاچیەکان نیشان دا.
بە دوایی کودتای مانگی فێورییەی 2020 لە وڵاتی میانمار و بەدەسەڵات گەیشتنی نیزامییەکان، رۆژانە ناڕەزایەتی لە دژی ئەوان بەردەوامە و بە پانتایی ئەو وڵاتە ئاخێزی جەماوەری لە ئارادایە. رۆژی یەکشەممەش لە درێژەی ئەم ناڕەزایەتییانە دا زۆربەی شارەکانی میانمار خرۆشان و هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتیش بە تووندوتیژی بە گژیان دا چوونەوە. لە ئاکامی تەقەو تووندوتیژییەکانی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی زیاد لە 25 کەس تەنیا لە شاری “دپاین” کوژراون.