به پێی ڕاپۆرتهكان، ١٢ ناوەندی بڵاوکردنەوەی کتێب و دەزگای چاپەمەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی لەو شارە بەشدارییان کردووە.
لە ساڵانی ڕابردوودا نووسەر و لێکۆڵەران و هەروەها ناوەند و دەزگا چاپەمەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێشانگاکانی کتێب لە باشووری کوردستان و بەتایبەت لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی کە ساڵانە لەو شارە بەڕێوە دەچێت، بەشدارییەکی بەرچاویان هەبووە و بەپێی زانیارییهكان، ئەمساڵیش ڕێژەی بەشداریی نووسەر و لێکۆڵەرانی ڕۆژهەڵات زیاتری کردووە و هەروەها لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە کە ١٢ ناوەندی بڵاوکردنەوەی کتێب و دەزگای چاپەمەنیی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە کتێبگەلێکی جیاوازترەوە لە پێشانگای نێوەدەوڵەتیی کتێبی سلێمانی لەو شارە بەشدارییان کردووە.