کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بەرەو خۆ پاراستنی یەکگرتوانەی بەشداری نەکردن لە شانۆی هەڵبژاردنی رۆژی هەینی

رۆژی ٢٩ ی مانگی گوڵان شانۆیەک بەناوی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی شوراکانی شار و دێ لە ئێران بەڕێوەدەچێت. شانۆکانی هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی قەت دەرفەتێک نەبوون بۆ دخاڵەت کردنی خەڵک لە کاروباری وڵاتدا و لە دیاریکردنی چارەنووسیان تەنانەت لە چوارچێوەیەکی بەرتەسکیشدا.

ئەمرۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە بارودۆخێکدا ئەم شانۆی هەڵبژاردنە بەرێوەدەبات کە کۆمەڵێکی زۆر قەیران و شپرزەیی سیاسی و ئابووری بەرۆکیان کرتوە. قەیرانی ئابووری ڕژیم بەسەر شانی زۆربەی خەڵکدا داسەپاوە. نەفرەت و بێزاری لەم ڕژیمە، سەر تا پای ئێرانی داگرتوە و ڕژیم هیچ ڕێگا چارەیەک بۆ دەرچوون لەم قەیرانە بێجگە لە گرتنە پێشی زۆر و سەرکوت شک نابات. ئێستا ئیتر کۆماری ئیسلامی نە تەنیا خاوەنی هیچ چەشنە نفوزێک لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا نییە، بەڵکوو لە هەموو جێگایەک بە نەفرەتەوە باسی دەکرێت و هیچ دەنگێکی موافقەت بە قازامجی ئەم ڕژیمە لە ناوچەکەدا نابیسترێت. ڕژیم لەژێر گوشارە قورسە ئابووری و سیاسیەکانی دەوڵەتانی رۆژئاوایی دایە و ئەوان دەیانەوێ بیکەنە حکومەتێک کە توانایی سەرکێشی لە بەرانبەر بەرژەوەندیەکانی ئەواندا نەمێنی. ناکۆکیە نێوخۆییەکانی ڕژیم پەرەیان ئەستاندوە و بازنەی وەفادارانی ڕژیم رۆژ لەگەڵ رۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە.

یەکێک لە کارکردەکانی هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەردەوام ئەوە بوو کە ئەم شانۆگەریە وەک ئامرازێک بۆ تەسویە حیسابی دارودەستەکانی نێوخۆی ڕژیم بەکار دێت. کەوایە ئەگەر قسە لەسەر نادێموکراتیک بوونی ڕەوتی هەڵبژاردن، دەخاڵەتی سپای پاسداران و ڕەدی سەڵاحیەتەکان، تەقەلوب و کۆمەڵێک گلەیی تری لەم چەشنەیە، هەموو ئەمانە دەگەڕێنەوە بۆ پێشێل کرانی ئەو قەرار و مەدارانەی کە باڵە جۆراوجۆرەکان پێشتر لەبارەیانەوە پێکهاتون. ناڕەزایەتی زۆربەی خەڵکی تینوی ئازادی لەم وڵاتەدا لە کۆماری ئیسلامی، لەم جۆرە نییە. ئەم چەشنە ڕەخنانە لە چوارچێوەی وردە گلەییەکانی نێوخۆی سەرانی ڕژیمن لە یەکتری. مافەکانی جەماوەری خەڵکی ئێران لەو کاتەوە پێشێل کرا کە ڕژیمی دژی کرێکاری، دژی ژن، دژی لاوان، دژی شادی، دژی ئازادی، چەوسێنەر، ستمەگەر و دوژمنی هەموو بنەماکانی ژیانی ئینسانی بە زەبری زۆر و سەرکوت، ئەشکەنجە و زیندان، بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا سەپا. بەم هۆیەوەیە کە نابێ ئیجازە بدرێت کە کێشە دەرونیەکانی ڕژیم، توند بن یان ئارام، بە حیسابی خەڵکی ئێران بنووسرێن.

لە ڕیفڕاندۆمی بەهاری ساڵی ١٣٥٨ وە تا ئێستا، هەر دەنگێک کە ئاگاهانە و یان ناگاهانە لەهەر قۆناغیکدا بۆ ئەم ڕژیمە خراوەتە سندوقەوە لە خزمەت مەشروعیەتدان بە ڕژیمێکی نا مەشروعدا بەکار هاتوە و بە کردەوە تەمەنی ئەم ڕژیمەی درێژتر کردۆتەوە. گشت شانۆکانی هەڵبژاردن لە پاڵ ئامرازەکانی دیکەی فریو و سەرکوتدا بە ئامانجی داسەپاندنی دەسەڵاتی ڕژیم بەسەر خەڵکی ئێراندا بەکار هاتون. هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا وەسیلەیەکی ترە بۆ داسەپاندنی بێ مافی و هەژاری و دەستکورتی بەسەر خەڵکی ئێراندا کە هاوکات لە ڕێگای بەکار هێنانی زۆر و ئەشکەنجە و سەرکوتەوە پەیڕەویان کردوە.123

هەر دەنگێک کە لەهەر دەورەیەکدا و بەهەر پاساوێک و لەژێر هەر ناوێکدا لەم بەناو هەڵبژاردنانەدا دەخرێتە سندوقەوە، بەکردەوە لە خزمەت درێژتر بوونەوەی تەمەنی ڕژیم و بەردەوامی ئەو کارەساتانەدایە کە کۆماری ئیسلامی بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەیدا هێناوە.

یەکێک لە شانازیەکانی خەڵکی کوردستان لە ماوەی ٣٨ ساڵ خۆڕاگری لە بەرانبەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا ئەوە بووە کە ئیجازەیان نەداوە ئەم جۆرە شانۆگەریانە بکەنە بەڵگەیەک بۆ مەشروعیەتدان بە دەسەڵاتی خۆیان. سەرەڕای هەر چەشنە فریو و تەقەلوبێک کە ئەنجام دراوە، سەرەڕای هەر جۆرە هەڕەشە و ترساندنێک کە بەکارهاتبێت، دەوروبەری زۆربەی سندوقەکانی دەنگدان لە کوردستان چۆڵ بوون و لە ڕاستیدا بەردەوام ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەشداری ئەم شانۆگەری هەڵبژاردنانەیان نەکردوە. ئێستا کاتی ئەوە هاتوە کە جەماوەری خەڵکی کوردستان ئەمجارە یەکگرتوانەتر و یەک دەنگ تر لە شانۆگەریەکدا کە ناوی هەڵبژاردنیان لێناوە، بەشداری نەکەن و لەم ڕێگایەوە پەیامێکی مەحکەم و پتەو بنێرن بۆ ڕژیم و نا مەشروع بوونی ئەم ڕژیمە بە گشت خەڵکی دنیا نیشان بدەن. با جەماوەری خەڵکی کوردستان جارێکی تریش وێنایەک لە هاوپشتی، ڕاوەستان و خۆڕاگری، وێنایەک لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خۆیان پیشانی خەڵکی دەنیا بدەن. با جەماوەری خەڵکی کوردستان بە بەشادری نەکردنیان لەم شانۆیەدا بە هەموو دنیای نیشان بدەن کە ئەم ڕژیمە هیچ مەشروعیەتێکی نییە و حاکمیەتی خۆی بە زۆر بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا سەپاندوە. پێویستە کە ئەم جارەش خەڵکی تێکوشەری کوردستان بە بەشداری نەکردن لەم شانۆگەریەدا، لاپەڕەیەکی تر بە دەفتەری خەباتی لێبڕاوانەیان لەدژی کۆماری ئیسلامی زیاد بکەن. رۆژی ٢٩ ی مانگی گوڵان شانۆیەک بەناوی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی شوراکانی شار و دێ لە ئێران بەڕێوەدەچێت. شانۆکانی هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی قەت دەرفەتێک نەبوون بۆ دخاڵەت کردنی خەڵک لە کاروباری وڵاتدا و لە دیاریکردنی چارەنووسیان تەنانەت لە چوارچێوەیەکی بەرتەسکیشدا.

ئەمرۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە بارودۆخێکدا ئەم شانۆی هەڵبژاردنە بەرێوەدەبات کە کۆمەڵێکی زۆر قەیران و شپرزەیی سیاسی و ئابووری بەرۆکیان کرتوە. قەیرانی ئابووری ڕژیم بەسەر شانی زۆربەی خەڵکدا داسەپاوە. نەفرەت و بێزاری لەم ڕژیمە، سەر تا پای ئێرانی داگرتوە و ڕژیم هیچ ڕێگا چارەیەک بۆ دەرچوون لەم قەیرانە بێجگە لە گرتنە پێشی زۆر و سەرکوت شک نابات. ئێستا ئیتر کۆماری ئیسلامی نە تەنیا خاوەنی هیچ چەشنە نفوزێک لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا نییە، بەڵکوو لە هەموو جێگایەک بە نەفرەتەوە باسی دەکرێت و هیچ دەنگێکی موافقەت بە قازامجی ئەم ڕژیمە لە ناوچەکەدا نابیسترێت. ڕژیم لەژێر گوشارە قورسە ئابووری و سیاسیەکانی دەوڵەتانی رۆژئاوایی دایە و ئەوان دەیانەوێ بیکەنە حکومەتێک کە توانایی سەرکێشی لە بەرانبەر بەرژەوەندیەکانی ئەواندا نەمێنی. ناکۆکیە نێوخۆییەکانی ڕژیم پەرەیان ئەستاندوە و بازنەی وەفادارانی ڕژیم رۆژ لەگەڵ رۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە.

یەکێک لە کارکردەکانی هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەردەوام ئەوە بوو کە ئەم شانۆگەریە وەک ئامرازێک بۆ تەسویە حیسابی دارودەستەکانی نێوخۆی ڕژیم بەکار دێت. کەوایە ئەگەر قسە لەسەر نادێموکراتیک بوونی ڕەوتی هەڵبژاردن، دەخاڵەتی سپای پاسداران و ڕەدی سەڵاحیەتەکان، تەقەلوب و کۆمەڵێک گلەیی تری لەم چەشنەیە، هەموو ئەمانە دەگەڕێنەوە بۆ پێشێل کرانی ئەو قەرار و مەدارانەی کە باڵە جۆراوجۆرەکان پێشتر لەبارەیانەوە پێکهاتون. ناڕەزایەتی زۆربەی خەڵکی تینوی ئازادی لەم وڵاتەدا لە کۆماری ئیسلامی، لەم جۆرە نییە. ئەم چەشنە ڕەخنانە لە چوارچێوەی وردە گلەییەکانی نێوخۆی سەرانی ڕژیمن لە یەکتری. مافەکانی جەماوەری خەڵکی ئێران لەو کاتەوە پێشێل کرا کە ڕژیمی دژی کرێکاری، دژی ژن، دژی لاوان، دژی شادی، دژی ئازادی، چەوسێنەر، ستمەگەر و دوژمنی هەموو بنەماکانی ژیانی ئینسانی بە زەبری زۆر و سەرکوت، ئەشکەنجە و زیندان، بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا سەپا. بەم هۆیەوەیە کە نابێ ئیجازە بدرێت کە کێشە دەرونیەکانی ڕژیم، توند بن یان ئارام، بە حیسابی خەڵکی ئێران بنووسرێن.

لە ڕیفڕاندۆمی بەهاری ساڵی ١٣٥٨ وە تا ئێستا، هەر دەنگێک کە ئاگاهانە و یان ناگاهانە لەهەر قۆناغیکدا بۆ ئەم ڕژیمە خراوەتە سندوقەوە لە خزمەت مەشروعیەتدان بە ڕژیمێکی نا مەشروعدا بەکار هاتوە و بە کردەوە تەمەنی ئەم ڕژیمەی درێژتر کردۆتەوە. گشت شانۆکانی هەڵبژاردن لە پاڵ ئامرازەکانی دیکەی فریو و سەرکوتدا بە ئامانجی داسەپاندنی دەسەڵاتی ڕژیم بەسەر خەڵکی ئێراندا بەکار هاتون. هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا وەسیلەیەکی ترە بۆ داسەپاندنی بێ مافی و هەژاری و دەستکورتی بەسەر خەڵکی ئێراندا کە هاوکات لە ڕێگای بەکار هێنانی زۆر و ئەشکەنجە و سەرکوتەوە پەیڕەویان کردوە.

هەر دەنگێک کە لەهەر دەورەیەکدا و بەهەر پاساوێک و لەژێر هەر ناوێکدا لەم بەناو هەڵبژاردنانەدا دەخرێتە سندوقەوە، بەکردەوە لە خزمەت درێژتر بوونەوەی تەمەنی ڕژیم و بەردەوامی ئەو کارەساتانەدایە کە کۆماری ئیسلامی بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەیدا هێناوە.

یەکێک لە شانازیەکانی خەڵکی کوردستان لە ماوەی ٣٨ ساڵ خۆڕاگری لە بەرانبەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا ئەوە بووە کە ئیجازەیان نەداوە ئەم جۆرە شانۆگەریانە بکەنە بەڵگەیەک بۆ مەشروعیەتدان بە دەسەڵاتی خۆیان. سەرەڕای هەر چەشنە فریو و تەقەلوبێک کە ئەنجام دراوە، سەرەڕای هەر جۆرە هەڕەشە و ترساندنێک کە بەکارهاتبێت، دەوروبەری زۆربەی سندوقەکانی دەنگدان لە کوردستان چۆڵ بوون و لە ڕاستیدا بەردەوام ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەشداری ئەم شانۆگەری هەڵبژاردنانەیان نەکردوە. ئێستا کاتی ئەوە هاتوە کە جەماوەری خەڵکی کوردستان ئەمجارە یەکگرتوانەتر و یەک دەنگ تر لە شانۆگەریەکدا کە ناوی هەڵبژاردنیان لێناوە، بەشداری نەکەن و لەم ڕێگایەوە پەیامێکی مەحکەم و پتەو بنێرن بۆ ڕژیم و نا مەشروع بوونی ئەم ڕژیمە بە گشت خەڵکی دنیا نیشان بدەن. با جەماوەری خەڵکی کوردستان جارێکی تریش وێنایەک لە هاوپشتی، ڕاوەستان و خۆڕاگری، وێنایەک لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خۆیان پیشانی خەڵکی دەنیا بدەن. با جەماوەری خەڵکی کوردستان بە بەشادری نەکردنیان لەم شانۆیەدا بە هەموو دنیای نیشان بدەن کە ئەم ڕژیمە هیچ مەشروعیەتێکی نییە و حاکمیەتی خۆی بە زۆر بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا سەپاندوە. پێویستە کە ئەم جارەش خەڵکی تێکوشەری کوردستان بە بەشداری نەکردن لەم شانۆگەریەدا، لاپەڕەیەکی تر بە دەفتەری خەباتی لێبڕاوانەیان لەدژی کۆماری ئیسلامی زیاد بکەن.