کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەرەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران

بەرەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ۱۳ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناویمیلاد ئیبراهیمیڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە کاتی بەشداری لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕابردوودا، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بریندار و بۆ ماوەیەک پێش لە دەستبەسەرکرانی، بە شێوەیەکی نەهێنی ژیانی کردووە. بەڵام پاش دەستبەسەرکرانی، سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستی، برینەکانی دەرمان نەکراون و ژیانی لە مەترسیدایە.