کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرهەمهێنای ٣٨ لەسەدی زێڕی ئێران لە ئوستانی ورمێ

بەرهەمهێنای ٣٨ لەسەدی زێڕی ئێران لە ئوستانی ورمێ 2

پارێزگاری ورمێ ڕۆژی هەینی رایگەیاند، ٣٨ لەسەدی بەرھەمی شمشی زێری ئێران، لە ئوستانی ورمێ بەرهەم دێت و ئەمەش لە کاتێکدایە دانیشتووانی ئەو شارە بەدەست بێکاری و هەژارییەوە دەناڵێنن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا زۆرترین بەرھەمی زێری ئێران لە ڕۆژهەڵاتى كوردستان و بەتایبەت لە ئوستانی ورمێ و كانگای زەرەوشانی تیكاب بەرهەم هاتووە، بەڵام لە ڕووی ئابووریەوە هیچ قازانجێکی بۆ دانیشتووانی ئەو شارانە نەبووە. جێگای ئاماژەیە کاربەدەستانی ڕژیم تەنانەت ڕێگرییان لەوە کردووە کە خەڵکی خۆجێیی لەو مەعدەنانە کار بکات و لە ئێستادا کرێکارانی شارەکانی دیکەی ئێران لەوێ سەرقاڵی کارن.