ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له گه‌ڵ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی چوار قاره‌مانی شاری سنه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه یادی ئه‌و ئازیزانه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه به هه‌ڵكردنی مۆم و هه‌روه‌ها هه‌ڵواسینی وێنه‌كانی “یه‌حیا ڕه‌حیمی، داریوش عه‌لیزاده، محه‌ممه‌د ئه‌مینی و په‌یمان منبه‌ری“، هاوكات له گه‌ڵ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و چوار قاره‌مانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، یادی ئه‌و ئازیزانه‌یان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه.