کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەرزکردنەوەی دروشمی “کۆڵبەر تاوانبار نییە” لەلایەنگرووپیشاخەوانی

بەرزکردنەوەی دروشمی کۆڵبەر تاوانبار نییە لەلایەن گرووپی شاخەوانی

ئەندامانی گرووپی شاخەوانی چیاکۆ بەسەر چیاینیلکوی گالیکەشیئوستانی گۆڵستان سەرکەوتن و درووشمیکۆڵبەر تاوانبار نییە، بۆ بژێوی ژیانی ناچارە کۆڵبەری بکاتیان لەسەر لووتکەی ئەو چیایە بەرز کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەندامانی ئەم گروپە شاخەوانییە ڕۆژی هەینی ٢٠ی مانگی جۆزەردان، بەسەر لووتکەی ئەو چیایەدا کە هەزار و ٣١٠ مەتر بەرزایی هەیە سەرکەوتن و وەک پاڵپشتیەک بۆ کۆڵبەران کۆمەڵێک پلاکاردیان بەرز کردەوە و وێنەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردەوە. بە گوێرەی ئاماری ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا ٤ کۆڵبەر گیانی لە دەست داوە و ٢٥ کەسی دیکەیان بەهۆکاری جۆراوجۆر و بەتایبەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون.