کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەرزڕاگرتنی چوارەمین ساڵیادی کۆچی‌دوایی مامۆستا جەلال مەلەکشا له‌ شاری سنه‌

بەرزڕاگرتنی چوارەمین ساڵیادی کۆچی‌دوایی مامۆستا جەلال مەلەکشا له‌

ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، لە ئاوایی مەلەكشان ڕێورەسمی چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی شاعێری هەڵكەوتووی كوردستان، مامۆستا جەلال مەلەكشا بەڕێوە چوو

ئەم ڕێورەسمەدا بە  بەشداری دەیان شاعێر، نووسەر، هۆنەرمەند و كەسایەتی دیاری كوردستان و شارۆمەندانی سنە، هه‌روه‌ها ئەویندارانی مامۆستا جەلال بەرێوە چووه‌. بەشداربووان بە خوێندنەوەی شێعر و ئاواز و وتەی ئەدەبی رێزیان لە یادی كاك جەلالی مەلەكشا گرت و لە كۆتایشدا تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لە سەر مه‌زاره‌كه‌ی دا دانا.