کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەەی ڕێژەی زیانەکان بە ژێرخانە گشتییەکان بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکان لە ئێران

بەرزبوونەەی ڕێژەی زیانەکان بە ژێرخانە گشتییەکان بە هۆی هێرشە ئاس

 

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران، ژێرخانە مەدەنی و خزمەتگوزارییە گشتییەکانیش بوونەتە ئامانج و زیانێکی فراوانیان پێگەیشتووە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان هەیە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هەزاران بینای نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی لە شار و ناوچە جیاوازەکاندا زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە ناوەندە تەندروستییەکان، قوتابخانەکان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانیش لەم هێرشانەدا تووشی زیان بوون. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ئەم زیانانە تەنها لە چوارچێوەی زیانی ماددیدا نەماونەتەوە، بەڵکوو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر سیستەمی تەندروستی، پەروەردە و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان داناوە، کە دەتوانێت بێتە هۆی قووڵبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە ناوچەکاندا. لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرتەکان باس لە زیانگەیاندن بە ئامرازەکانی ڕزگارکردن و گواستنەوەی برینداران دەکەن، کە ئەمەش توانای وەڵامدانەوەی خێرای دامەزراوەکانی فریاکەوتن کەم دەکاتەوە و دۆخی مرۆیی ئاڵۆزتر دەکات.