لە ڕۆژانی ڕابردوودا، گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لەسەر میدیا سەربەخۆکان و چالاکانی میدیایی لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە سنووردارکردنی هەرچی زیاتری چالاکییەکانیان دەکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە دارایی ژمارەیەک لە کارمەندانی میدیای دەرەوە لە ناوخۆی وڵات، بە تۆمەتی “کۆکردنەوەی زانیاری بۆ دوژمن” و “هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی دەرەوە”زەوت کراون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە هەمان کاتدا چەند هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکان بە تۆمەتی ناردنی وێنە و زانیاری یان پەیوەندی بە میدیاکانی دەروەی وڵات دەستبەسەر کراون و لە هەندێک حاڵەتدا ویدیۆی “دانپێدانان”یان بڵاوکراوەتەوە. هەروەها، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوەندە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکییە دیجیتاڵییەکان دەکەن، کە ئەمە بووەتە هۆی سنووردار کردنەوەی ئازادی ڕاگەیاندن.
