بە پێی دوایین زانیارییەکان، پاش هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر نەخجەوان، ئاستی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئازەربایجان بەرز بووەتەوە و هەندێک هەنگاوی دیپلۆماتیکیش لەم پێوەندییەدا هەڵگیراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حکومەتی ئازەربایجان پاش هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شاری نەخجەوان، هەموو دیپلۆماتەکانی لە ئێران گەڕاندووەتەوە. شایانی باسە کە هەرچەندە حکومەتی تاران ئەم هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام ئەم ڕووداوە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.
