کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی کەشی توندی ئەمنی لە شارەکانی کوردستان

بەرزبوونەوەی کەشی توندی ئەمنی لە شارەکانی کوردستان 1

لە رۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی گرژی و ئالۆزیە سەربازیەکانی ناوچەکە، کۆماری ئیسلامی کەشی ئەمنی لە کوردستان بەرزتر کردووەتوە و هەروەها هێزەکانی لە شوێنە گشتییەکان جێگیر کردووە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، کۆماری ئیسلامی هێزە چەکدارەکانی خۆی لە مزگەوتەکان، هۆڵە وەرزشییەکان، قۆتابخانەکان و ناوەندە پەروەردەییەکان نیشتەجێ کردووە و مەترسی خستووەتە سەر گیانی خەلک.لە لایەکی دیکەوە، کۆماری ئیسلامی هاتووچۆ لە ناوچە سنووریەکانی قەدەغە کردووە و بڕیاری تەقەی راستەوخۆی بۆ ئەو کەسانە کە سنوور تێپەڕ دەکەن دەرکردووە.