بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی هێرشە هەواییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازی و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارە جیاوازەکانی ئێران، ژمارەی قوربانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٢٨٥ هێرش لە ١٤٧ ڕووداو لە ناوچە جیاوازەکان تۆمار کراوە، کە بەپێی زانیارییە بەردەستەکان لانیکەم ٦١ کەس لە هێزە سەربازییەکان و دانیشتوانی مەدەنی کوژراون یان بریندار بوون.
هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکان گەیشتووەتە هەزاران کەس. بەپێی زانیارییەکان، لانیکەم ١٢٤٥ هاووڵاتی مەدەنی، لەوانەش ١٩٦ منداڵ، گیانیان لە دەستداوە و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون. شایانی باسە کە سەرچاوەکانی تەندروستی لە ئێرانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە هەزاران کەس لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا بریندار بوون و هەندێک ناوەندی تەندروستی و هەروەها دامەزراوە گشتییەکانیش زیانیان پێ گەیشتووە.
